بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕایگەیاند،کۆمپانیای گشتی پۆست و گەیاندن ڕێککەوتنی پارەدانی ئەلیکترۆنی واژۆکردووە بۆ وەرگرتنی پارەی پۆست بەشێوەی ئەلیکترۆنی.
وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "هیام یاسیری" وەزیری پەیوەندییەکان،بۆ ئاسانکاری ڕێکارەکانی حکومەت بۆ هاووڵاتیان و گواستنەوەی سەرجەم خزمەتگوزارییە حکومییەکان بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردن و گۆڕینی دیجیتاڵی،بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەت و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقدا بگونجێت،کۆمپانیای گشتی پۆستە و گەیاندن ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای Asia pay ئەنجامدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : ڕێککەوتنەکە لەچوارچێوەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراقین ، لە درێژەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی پارەی خزمەتگوزاری پۆستە لە بەغدا و پارێزگاکان لە ڕێگەی جانتایەکی یەکگرتووی خزمەتگوزارییە داراییە ئەلیکترۆنییەکانەوە کە تایبەتە بە پێدانی باجی دارایی بۆ هەموو جۆرە خزمەتگوزارییەکان و بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی.