بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ژینگە پاککردنەوەی چوار هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە مین لە سەرتاسەری عێراق ڕادەگەیەنێت، هاوکات ئاماژەی بەوە دەکات کە کاری بەردەوام هەیە بۆ پاککردنەوەی سەرجەم ناوچە پیسبووەکان لە ساڵی 2028، بە ئامێری سەردەمیانە کە دەزگاکانی حکومەت و ڕێکخراوەکان کاری لەسەر دەکەن.
"مستەفا حەمید" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەشی کاروباری مین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیانەی کە عێراق پەیوەستە پێیەوە، وەک ڕێککەوتننامەی ئۆتاوا بۆ مین، بڕیارە لە ساڵی 2028 مەلەفی مین تەواو بێت.
ڕاشیگەیاند : کە زیاتر لە 50%ی ناوچە پیسبووە پاک کراونەتەوە لەمین.
ووتیشی : ئەوەی کە تا ئێستا ماوەتەوە نزیکەی 2000 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە کۆی زیاتر لە 6000 کیلۆمەتر چوارگۆشە کە لە ساڵی 2003وە.
ئاماژەی بەوەشدا : عێراق خاوەنی ئامێرە مۆدێرن و پێشکەوتوە بۆ دۆزینەوەی مین کە لەلایەن وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و ڕێکخراوە مرۆییەکانی دیکە و کۆمپانیا بازرگانییەکانەوە بەکاردێت، کە سەرجەمیان لەژێر چاودێری فەرمانگەت کاروباری میندا کاردەکەن.