نێچيرڤان بارزانى لەمیانی پێشوازی له كونسوڵى گشتيى ئێران لەهەولێر ستايشى ڕۆڵى كونسوڵگەریەکە دەکات له‌ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا

سیاسی
  • 10-11-2024, 20:53
  • +A -A

    هەولێر-INA
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیاتدا هاتووە : پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، ستايشى ڕۆڵى "نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى" كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركی داهاتوو بۆ خواست.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لەلایەن خۆيه‌وه‌ "ڕه‌شنوودى" سوپاس و پێزانينى خۆی پێشكه‌ش به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا له‌ هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان. 
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : هەروەک هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.