بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،پلانێکی بۆ بەستنەوەی 3 ملیۆن هاوڵاتی بە بیمەی تەندروستی لە بەغدا ڕاگەیاند،هەروەك دووپاتیکردەوە کە خواست لەسەر سەنتەری چارەسەری ئالوودەبوون زۆرە .
"حەسناوی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەکە بۆ پارێزگاری بابل لە چوارچێوەی سەردان وبەدواداچوونەکانە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت بۆ بینینی واقیعی دامەزراوە تەندروستییەکان و گوێگرتن لە پێداویستی و کەموکورییەکانیان و داواکاری و پێداویستییەکانیان، و بەو پێ یە هەندێک گرفت هەیە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم سەردانانە چارەسەر بکرێت، جا پەیوەندی بە پێداویستییەکانی هاوڵاتیانەوە هەبێت یان بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان.
"حەسناوی " جەختی لەوەکردەوە : کە بیمەی تەندروستی پەیوەستە بە میکانیزم و قۆناغەکانەوە،هەروەك یەک ملیۆن هاوڵاتی بۆ ئەم ساڵی 2024 خراوەتە نێو ئەو پرۆسە، هەروەها لە ناوەڕاستی ساڵی 2025دا نزیکەی 3 ملیۆن هاوڵاتی لە بەغدا زیاد دەبێت بۆ بەستنەوەی هە بیمە، لە ساڵی 2026یشدا 5 پارێزگا دەخرێنە ناو ئەم سیستەمە،بە بابلیشەوە.