بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای داڕشتنەوەی کۆمپانیا گشتییەکانی سەر بە دەوڵەتی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت و کارەبا و گواستنەوە و بازرگانی و ئاوەدانکردنەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی لیژنەی باڵای داڕشتنەوەی کۆمپانیا حکومییەکانی سەر بە دەوڵەتی کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە،لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێکار و هەنگاوانە کران کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی پێشوودا گیراونەتەبەر،هەروەها مەلەفی کۆمپانیا حکومییەکانی پێشکەشکراو تاوتوێی تەسفیەکردن و میکانیزمەکانی تەسفیەکردنیان کرا،هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕیارانەکرا کە پاڵپشتی ئەم پرۆسەیە دەکەن بەئامانجی یەکخستنەوەی ژمارەیەک کۆمپانیای سەربە وەزارەتی بازرگانی، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر دووبارە یەکخستنەوەی پۆلێنبەندی ژمارەیەک کۆمپانیای وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو ڕێکارانەکرا لەبارەی داڕشتنەوەی کۆمپانیاکانی (حەمورابی و ئاشوور و فاو و فاروق)ی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەگشتیەکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لە کۆبوونەوەکەدا،پەسەندکردنی کۆنووس و ڕاسپاردەکانی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنە لاوەکییە پەیوەندیدارەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی پۆلێنکردنی کۆمپانیاکان بەپێی ئەو پۆلێنانەی کە لە بڕیارنامەی لیژنەی داڕشتنەوەی کۆمپانیا گشتییەکانی سەر بە دەوڵەتی ژمارە 1ی ساڵی 2024 دا هاتووە خرایەڕوو.