بەغدا-INA
سبەینێ دووشەممە"لەتیف جەمال رەشید" سەرۆك کۆمار،سەردانی کۆماری ئازەربایجان دەکات.
سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : سەردانەکەی سەرۆك کۆمار لە وەڵامی بانگهێشتێکی رەسمیی " ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ " سەرۆك کۆماری ئازەربایجانە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29)، کە لە باکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە لەو سەردانەدا،وەفدێکی حکومی و پەرلەمانی یاوەریی "سەرۆك کۆمار دەکات،کە پێکهاتوە لە "د.فوئاد حسێن " جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و "دکتۆر ساڵح حەسناوی " وەزیری تەندروستی و "فالح خەزعەلی " سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەك لە لێپرسراوان و راوێژکاران.