وەزیری پلاندانان : دەبێت خێزانەکان لەماوەی دوو ڕۆژی سەرژمێریدا لە ماڵەکانیاندا ئامادەبن

ناوخۆ
  • 10-11-2024, 18:30
  • +A -A

    ئەمڕۆ یەکشەممە" محەمەد عەلی تەمیم" وەزیری پلاندانان،جەختی لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی خێزانەکان کردەوە لە ماڵەکانیان لە هەردوو ڕۆژی سەرژمێری گشتیدا، ئاماژەی بەوەشدا  کە ئامانجی ئەنجامدانی سەرژمێری گەشەپێدانە،و ئاشکرایکرد کە بۆ ئەم پرسە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکیدا ئەنجامدراوە، کە یەکەم کۆمپانیایە لەم بوارەدا، بە مەبەستی پاراستنی زانیارییەکانی سەرژمێری.
    لە میانی یەکەمین کۆبوونەوەی شانەی ڕاگەیاندنی سەرژمێری دانیشتوان،کە تێیدا زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئامادەی بوو، لەوانەش ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، وەزیری پلاندانان ووتی : ئامانجی کۆبوونەوەکە هاندانی هاوڵاتیانە بۆ بەشداری چالاکانەیان لە سەرژمێریەکەدا،هەروەها پێدانی زانیاری دروست،و هاوکاری لەگەڵ ئەوانەی سەرژمێری ئەنجام دەدەن، و پڕۆژەی سەرژمێری نوێنەرایەتی پرسێکی گرینگی نیشتمانی دەکات،چونکە  عێراق لەساڵی 1987 وە سەرژمێری ئەنجام نەداوە ئاماژەی بەوەشدا : وەزارەت هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ڕۆژانی 20-21ی ئەم مانگەدا ، داواشی لە میدیاکان کرد کە  ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە.
    "محەمەد عەلی تەمیم"  جەختی لەسەر پێویستی ئامادەبوونی خێزانەکان لە ماڵەکانیان لە هەردوو ڕۆژی سەرژمێرییەکەدا کردەوە بۆ ئەوەی داتاکان دروست و ورد بن، چونکە دواجار دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان، کە دواجار خزمەت بە هاوڵاتی دەکات،ئەوە جگە لە خزمەت گەیاندن لە بوارەکانی خانووبەرە و کار و هیتر….
    لە درێژەی قسەکانیدا،وەزیری پلاندانان وتی : ئێمە سەنتەری داتای نیشتمانیمان لە وەزارەت دامەزراندوە، کە یەکەمینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبی.
    ووتیشی : رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی کراوە، کە یەکەمین کۆمپانیایە لە لەم بوارەدا، بە مەبەستی پاراستنی داتا و زانیاری پارێزراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ، جگە لەوەش ئاسایش بۆ پاراستنی ئامێرەکان دابین دەکات.لە بەشێکی تری قسەکانیدا،ووتیشی :ناوەندێکی پەیوەندیمان هەیە کە بەرپرسیارە لە بەدواداچوون بۆ هەموو کێشەکانی پەیوەست بە داتاکان و ئەوەی پەیوەندی بە گەشەپێدانەوە هەیە لەبواروکانی زانکۆ و قوتابخانە و ڕێگاوبان و پرد و ژێرخانەکانی تر.
    ئاشکراشیکرد : کە خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی باڵاخانە نوێیەکانی بەغدا لە ماوەی دوو ساڵدا لە عێراق گەیشتووەتە 588 هەزار باڵاخانە.