بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بە ئامادەبوونی "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،کۆبوونەوەی وەزاری بۆ ئامادەکاری لوتکەی عەرەبی- ئیسلامی لە (ڕیاز )ی پایتەختی سعوودیا ، سەبارەت بە پێشهاتەکانی غەززە و لوبنان بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس) ڕایگەیاند: " فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵڵا " وەزیری دەرەوەی سعودیە،لە ڕیازی پایتەخت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی وەزاری ئامادەکاری بۆ لوتکەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە بڕیارە سبەی دووشەممە بەڕێوەبچێت.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە: کە ئەم لوتکەیە درێژکراوەی لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی یە کە لە تشرینی دووەمی 2023لە ڕیاز بەڕێوەچوو، و لەسەر ڕێنماییەکانی شا "سەلمان بن عەبدولعەزیز " و درێژەپێدەری هەوڵاکانی شازادەی جێنشین" محەمەد بن سەلمان" ە ، بە هەماهەنگی لەگەڵ برا سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
هەر بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە : کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر کارنامەی لوتکەی داهاتوو دەکات.
شایانی باسە سبەی دووشەممە،ڕیازی پایتەختی سعودیە میوانداری لوتکەی هاوبەشی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر درێژەی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی فەلەستین و لوبنان و پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە، بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ شەممە"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزاری لوتکەی عەرەبی- ئیسلامی گەیشتە ڕیاز.