بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکی کورتدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی - تیایدا ڕایگەیاندووە: لەژێر ڕێنمایی "محمد شیاع سودانی " سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان" قاسم ئەعەرەجی " ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە تاران.