وەزارەتی پلاندانان وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی و کۆتایی سەرژمێری دانیشتووان ئاشکرادەکات

ناوخۆ
  • 10-11-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی پلاندانان پاڵپشتی سەرژمێری دانیشتوانی بە 100 کۆدی زانستی تایبەت ڕاگەیاند،هاوکات ئاماژەی بەوەدەکات کە سەرژمێرییەکە سیاسی نییە بەڵکو زیاتر گەشەپێدانە بۆ دیاریکردنی هێڵی هەژاری لە عێراق،ئەوەش دەخاتەڕوو  کە ئەنجامە کۆتاییەکانی سەرژمێری لە ماوەی 6 هەفتەدا ڕادەگەیەنرێت.
    "هەناء ئەسەدی" بریکاری کارگێڕی وەزارەتی پلاندانان لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند : سەرژمێری بۆ عێراقە نەک بۆ پلاندانان و تا ئێستاش کە بۆماوەیەکی زۆرە نەکراوە بەهۆی ئاستەنگە گەورەکانەوە ،بەڵام "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانان پێداگرییان لەسەر تەواوکردنی پرۆسەکە هەبووە. 
    ڕاشیگەیاند : کە لە ئێستادا دەستکراوە بە پرۆسەی ژماردن، و ئاستەنگی زۆریش  هەبوو، بەڵام بە هەوڵی ئەندامانی دەستەی ئامار و وردبینییان، پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بوو لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارەکانەوە. 
    ئاماژەی بەوەشدا کە چاوەڕوانین بۆ 20و 21ی ئەم مانگە گەورەترین تەحەدا  تێپەڕێنین.
    ڕوونیشیکردەوە : کە سەرژمێری دانیشتووان، دەرئەنجامێکە بۆ گەیشتن بە  زانیاری و  پەرەپێدانی پلان و دیدگای دروست،کە پلان و  پڕۆژەکان بەپێی پێویستی هەر پارێزگایەک بێت.
    لەبەشێکی تری قسەکانیدا وتی : ترسی پێدانی زانیاری دروست بە تیمە گەڕۆکەکان کارێکی نادروستە،چونکە لەڕێگەیەوە پێداویستییەکانی هەر ناوچەیەک و چینە ئابورییەکانی کۆمەڵگا دەپێورێت و دەناسرێتەوە، واتە دەرئەنجامی دانیشتووان لە هاوڵاتیانەوە کە لەژێر هێڵی هەژاری و دەوڵەمەندیدا دەژین دیاریدەکات ، دەبێتە زانیاری تەواو تا حکومەت داڕشتنی پلانی دروستی بۆبکات بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانە بگرێتەوە کە لە بەرژەوەندی ئەواندایە، تەنانەت ئەگەر دوای 15 ساڵیش بێت جێبەجێ دەکرێت.