بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" سەنا موسەوی" ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بۆ کارووباری پاراستنی کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، دووپاتیکردەوە کە مووچەی پێنج هەزار و 200کەس کە لە نێوان پاراستنی کۆمەڵایەتی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا ناویان هەبوە، کە پاشان موچەی پاراستنی کۆمەڵایەتیان ڕاگیراون.
"موسەوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: چوارچێوەیەک لە نێوان بەشی پاراستنی کۆمەڵایەتی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە 5 هەزار و 200 کەس کە لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار کراون مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتیشیان وەردەگرت هەر بۆیەش مووچەکانیان لە پاراستنی کۆمەڵایەتی ڕاگیراوە.
"موسەوی" ووتیشی: ئاسایشی کۆمەڵایەتی بوونی هەیە چ لە کارە حکومییەکان یان لە کەرتی تایبەتدا، بەڵام پێویستە ڕۆشنایی زیاتری لەسەر بێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە چوارچێوەی یاسادا کرێکاری زیاتر لە کەرتی تایبەتدا تۆمار بکرێت.
"موسەوی" لە درێژەی قسەکانیدا وتی:
یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی گرنگە، چونکە خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی تێدایە و ئەگەری پچڕان هەیە بەڵام هەمیشەیی نییە، کاتێک گەنجێک کارێکی پێشکەش دەکرێت و ڕەتی دەکاتەوە، ئەوا مووچەکەی لە چاودێری کۆمەڵایەتی دەبڕدرێت، بەڵام ئەگەر گەنجەکە لە کەرتی تایبەت و دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار کرابێت، ئەوا گەورەترین دەرفەتی هەیە.
"موسەوی" جەختی لەسەر پێویستی هەبوونی ئیمتیازات بۆ ئەو کۆمپانیایانە کردەوە کە کرێکارەکانیان لە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار دەکەن،ئەویش بە ئاسانکاری بۆ بۆیان لەکاتی هێنانی کاڵا یان کەمکردنەوەی باج لەسەریان .
موسەوی ووتیشی : پێویستە هەمان ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بدرێتە کرێکاران،وەک (قەرز و پێشینەکان و پێدانی پارچەیەک زەوی،و خانووبەرە) بۆ ئەوەی کرێکار لە کەرتی تایبەتدا خۆی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا ببینێتەوە ، کە باشترە لە پاراستنی کۆمەڵایەتی.