بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"خالد شوانی"وەزیری داد ڕێنماییدا بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دادوەری بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ئاسانکاری بۆیان.
وەزارەتی داد لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : وەزیری داد سەردانێکی مەیدانی بۆ کۆمەڵگا دادوەرییەکانی ناوچەی شەعب ئەنجامدا،کەچەند بەش و بەرێوەبەرایەتیەکی لەخۆگرتبوو، بە مەبەستی دیاریکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ئەدای کارکردنی، هەروەها ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتی و بەشەکانی پێشوو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : وەزیری داد لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ بەشێک لەفەرمانگەکان چاوی بە ژمارەیەک هاوڵاتی کەوتووە و گوێی لە سەرنج و پێداویستییەکانیان گرت، هەروەها ڕێنماییدا بەوەی کە پێویستە مامەڵەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک تەواو بکەن و کاری پەیوەست بە وردبینیەوە ئەنجام بدەن و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکەن.