بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسنینی عێراقی،کارکردنی شەمەندەفەرە نەفەر هەڵگرەکانی بۆ گواستنەوەی هاندەرانی وەرزشی لە وێستگەی ناوەندی بەغداوە بۆ وێستگەی شەمەندەفەری فەیحای بەسرە و بەپێچەوانەوە ڕاگەیاند.
ئەندازیار "جەبار علێوی کەحیس" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی "ڕەزاق موحیبس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە، لە ڕۆژی پێنجشەممە 11/14/2024 دەست دەکەین بە گواستنەوەی هاندەرانی وەرزشی، بۆ پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان لە یارییەکەیدا، کە لە یاریگای (جذع ئەنخلە) لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەچێت،هروەك کۆمپانیاکە سێ شەمەندەفەری تەرخانکردوە بۆ گواستنەوەی هاندەرانی وەرزشی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : کاتی ڕۆیشتن لە وێستگەی ناوەندی بەغداوە بۆ وێستگەی شەمەندەفەری فەیحای بەسرە لە ڕۆژی چوارشەممە، 13/11/2024دەبێت، و گەشتی یەکەم لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە دەبێت، گەشتی دووەمیش لە کاتژمێر نۆی ئێوارە، و گەشتی سێیەم کاتژمێر دەی ئێوارە دەبێت،هاوکات شەمەندەفەری یەدەگ لە کاتژمێر یازدەی شەو دەبێت،هەروەها کاتی گەڕانەوەش لە ڕۆژی پێنجشەممە 14/11/2023دەبێت، و یەکەم گەشتی ئێوارە کاتژمێر حەوت و سی دەبێت، و گەشتی دووەم کاتژمێر یازدەی شەو دەبێت و گەشتی سێیەم کاتژمێر دوانزەی شەو دەبێت، هاوکات شەمەندەفەری یەدەگیش کاتژمێر یەک نیوەشەو دەروات.