سەلاحەددین-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی پارێزگاری سەڵاحەددین دەنگی لەسەر دانانی " عەلی عەبدولجەبار کەریم"کرد وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە.
"سەعدیە عوبەیدی" ئەمینداری گشتی ئەنجومەن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە کەش و هەوایەکی دیموکراسیدا" عەلی عەبدولجەبار کەریم " وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەددین هەڵبژێردرا.
ئاماژەی بەوەشدا : کە "کەریم " بە کۆی دەنگ و بە زۆرینەی ئەو 11 ئەندامەی ئامادەبووی دەنیشتەکە بوون دەنگی بەدەستهێنا،هەروەك داواشی لە سەرۆکی ئەنجومەن کرد ڕۆڵەکانی پارێزگاکە لەبەرچاو بگرێت و سوود لە هەڵەکانی پێشوو وەربگرێت و ڕاستیان بکاتەوە.