دەزگای هەواڵگری پێنج کەسی داواکراوی بە پێی ماددەی چواری تیرۆر لە بەغدا دەستگیردەکات

ئەمنی
  • 10-11-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیرکردنی پێنج کەسی داواکراوی بەپێی ماددەی 4/1ی تیرۆر ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ بەدواداچوونی چەتە تیرۆریستییەکان، دەزگای هەواڵگری بەرپرس لە ڕووبەرووبونەوەی تیرۆری بەغدا بەشی کەرخ هەڵمەتێکی گەڕانیان ئەنجامداوە و توانیان پێنج کەسی داواکراو دەستگیر بکەن کە بەپێی مادەی چواری یاسای تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی هەبووە.