بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،جەختی لەسەر گرنگی فشارەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە و لوبنان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "یان شنایدۆف " باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە : سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکانی لە عێراق،هاوکات تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان کۆماری چیک بەتایبەتی،و یەکێتیی ئەورووپا بەگشتی،و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کرد ، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان دەستەبەر بکات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی کارکردن لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کردەوە بۆ فشار درووستکردن بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی غەززە و لوبنان، هەروەها پێویستی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری فریاگوزاری مرۆیی بەپەلە،و سنووردارکردنی ئەو کاردانەوە مەترسیدارانەی کە دەبێتە هۆی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە و جیهان.