ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران سودانی میکانیزمەکانی پاڵپشتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ عێراق دەخاتەڕوو

ناوخۆ
  • 10-11-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران،ڕێگاکانی پشتیوانی گەنجینەی ئەمریکای بۆ عێراق لە ساڵی 2003 وە ئاشکرادەکات، هاوکات ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
    "ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و گەنجینەی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم ساڵ دوای گۆڕینی ڕژێمی پێشوو.
    ڕاشیگەیاند : گەنجینە ڕۆڵێکی یارمەتیدەری گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی ڕێککەوتنی یانەی پاریس لە ساڵی 2004دا کە  پەیوەندی بە سڕینەوەی قەرزەکانی عێراقەوە هەیە و  کە پێی دەوترێت قەرزی پێشوەختە.
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران زیاتر ووتی: گەنجینەی ئەمریکا سەرکەوتوو بوو لە پاڵپشتیکردنی ژێرخانی دارایی عێراق، لە ڕێگەی ئەو کۆنفرانسەی کە لە 23-24ی تشرینی یەکەمی 2003 لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەچوو و ئامانجی سەرەکی کۆکردنەوەی پاڵپشتی دارایی بوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق دوای لەناوبردنی ڕژێمی عێراق و هاتنی هێزەکانی ئەمریکا  لە ساڵی 2003, کە تێیدا 80 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار بوون.
    ڕوونیشیکردەوە:  کە کۆنفرانسەکە توانی بەڵێننامە کۆبکاتەوە کە بڕی نزیکەی 33 ملیار دۆلار، بەڵام بەشێکی زۆری ئەم بڕە پارانە بە شێوەی قەرز یان پشتگیری تەکنیکی بوون.
    ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران "سودانی" ئەوەشی خستەڕوو : کە گەنجینەی ئەمەریکا بەشداری کردوە لە دامەزراندنی سیستەمی پارەدانی عێراقی لە ساڵی 2006 لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق بۆ دامەزراندنی سیستمی پارەدانی جوملە لە نێوان بانکی ناوەندی لە لایەک و  بانکەکان و حکومەت لە کاتی گواستنەوەی پارە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە لایەکی دیکەوە،ئەوە جگە لەوەی کە دەچنە ناو سەردەمی یەکلاکردنەوەی بە بانکیکردن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی، و ئەمانە بابەتی تەکنەلۆژیای دارایین کە بۆ یەکەمجارە لە وڵاتەکەماندا ناسێنراون.
    ئاماژەی بەوەشدا : هاوکارییە گرنگەکانی گەنجینەی ئەمریکا لەمێژە و ، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە گۆڕینی چاپی نێودەوڵەتی دینار  بەگوێرەی بەرزترین ئاستی ستانداردەکان و تایبەتمەندییە تەکنیکییە نێودەوڵەتییەکان کە خێرا جێگەی ئەو چاپە ناوخۆییە ساختەیەی گرتەوە کە لە کاتی گەمارۆدانی نەوەدەکاندا دەرچوو .
    مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران "سودانی " دووپاتیدەکاتەوە : کە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە ساڵی 2008 تا ئەمڕۆ، ڕاوێژی بەردەوام لەنێوان نوێنەرانی دەسەڵاتی دارایی و دراوی وڵاتەکەمان و گەنجینەی ئەمریکا هەبووە بۆ هاوکاری لە ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و سندوقەکانی تاوان و تیرۆر،هەروەها پابەندبوونمان بە سیستەمی دارایی و بانکیمان بەدەستهێناوە، ئەوە جگە  لە  خۆگونجاندن لەگەڵ کەشوهەوای دارایی و ئابووری جیهانیدا.