هەولێر-INA
به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه "نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،بۆ ماڵئاوايى و به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه،پێشوازیی له"ماتسومۆتۆ فۆتوشى"باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ،تیایدا هاتووە : له ديدارێكدا " نێچيرڤان بارزانى" وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ كار و هه‌وڵى باڵيۆزى ژاپۆن له‌پێناو بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايشى ڕۆڵى ئه‌رێنيى ژاپۆنى له پشتگيريكردنى سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد،هەروەك هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى داهاتوويدا بۆ بالیۆز" فۆتوشى" خواست.
لاى خۆيه‌وه "باڵيۆزى ژاپۆن"سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ پشتگيريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا،دووپات كرده‌وه.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا : هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.