بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"حەسەن خەتیب" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژنانی عێراقی خاوەنی کەسایەتییەکی ناوازەن کە جیاوازە لە هەموو ژنان، و خاوەنی ئەو بوێری و ئیرادە و بیرکردنەوەی قووڵەن بۆ ئەوەی ببێتە کەسێکی بەهێز کە پشت بەخۆی دەبەستێت.
ڕاشیگەیاند : کە کۆمەڵگەی عێراق پاڵپشتی کچان دەکات لە ماڵەوە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن و دەربکەون و پیشەی ناتەقلیدی بەڕێوەببەن ، کە ئێستا دەبینین ژنانی عێراقی فرۆکەوانن و پلەی سەربازییان پێدەدرێت و تەکسی لێدەخوڕن و تاوەر دروستدەکەن و ژنی بازرگانی سەرکەوتوویان تێدایە ، هەروەها چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ئەنجومەنی ژنانی بازرگان کرایەوە، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەوەی ژنان بیرۆکە و پڕۆژەکان بخەنەڕوو کە ئەنجومەنەکە لە باوەشی دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشدا : کە ئەنجومەنی ژنانی بازرگان لەسەر بنەمای پیشەیی ئابووری و دارایی و بازرگانی دامەزراوە،ئەمەش ژنان دەخاتە ناو ناوەڕۆکی سیستەمی ئابووری وڵات و وایان لێدەکات بەشداری بکەن لە بەهێزکردنی داهاتی گشتی ئابووری عێراق و کەمکردنەوەی بارگرانی و فشار لەسەر نەوت وەک داهاتی سەرەکی دەوڵەت و ئەمەش ئامادەیی ژنانی عێراق بۆ سەرکەوتن لەم ئەرکانەدا دووپاتدەکاتەوە ، چونکە ئەوان سەرکەوتوون لە هەموو شتێک لە ماڵەوە و کار و وانەوتنەوەش.