بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،سەنتەری چارەسەری سروشتی پزیشکی و ئەندامی جەستەی دەستکرد،و پاڵپشتی پزیشکی کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،بە ئامادەبوونی بریکارانی وەزارەت و ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری ئەمنی،سەنتەری پزیشکی بۆ چارەسەری سروشتی و ئەندامی جەستەی دەستکرد،و پاڵپشتی پزیشکی لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی بۆ کاروباری چاودێری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: "شەمەری" جەختی لەوە کردووەتەوە،کە وەزارەتی ناوخۆ لە ئاستە جیاجیاکانی کاری ئەمنی و سەربازی و خزمەتگوزاری و ئیداریدا قوربانییەکی زۆری داوە،کە کاریگەری ئەرێنیان لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵاتدا هەبوە ، کە ئەم دەستکەوتانە بەبێ قوربانی و قارەمانیەتی و خۆبەختکردن و شەهید نەهاتۆتەدی.