بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تەم و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بۆ سبەینێ دووشەممە،ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارین وهەورە تریشقە لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و ناوچەکانی باکور،لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان هەور دەبێت،و پلەکانی گەرما لە بەغداو کەربەلای پیرۆز 27 پلە و لە دیالە 25 پلە و ئەنبار 24پلە و موسل و هەولێر 21پلە و واست و نەجەف و بابل 30 پلە و میسان 33 پلە و زیقار 33پلە و موسەننا و بەسرا 32 پلەی گەرمی دەبێت .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بۆ رۆژی سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارانێکی سووک لە ناوچەکانی باکور،هەروەها لە بەیانیاندا تەم لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باکور دروست دەبێت و پاشان وردە وردە نامێنێت و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،بەڵام لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی : بۆرۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت،لە بەیانیاندا ئاسمان تەم دەبێت لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باکوور،پاشان وردە وردە نامێنێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەی کەشناسی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش پێشبینی دەکات ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پێشبینی ئەوەش دەکات کە پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو بن لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.