بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، جەختی لە ڕێوشوێنی دادوەری بەرامبەر ئەنجامدەرانی تاوانی ماددە هۆشبەرەكان و جوڵەی لادەرەكان كردەوە.
لە بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی دادوەری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەردانی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەربەلای پیرۆزی كرد و لەگەڵ دادوەران و ئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەربەلای پیرۆز كرد و چاویەوت بە دادوەران و ئەندامانی دادگاییكردنی گشتی و لەگەڵیان باسی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری كرد لە بەهێزكردنی سەروەری یاسا لە پارێزگاری كەربەلای پیرۆز.
ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر توندكردنەوەی ڕێكارە دادوەرییەكان بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی تاوانی ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە بێ ئەخلاقییەكان و جوڵەی لادەرەكان كە ئایین وەك بەرگێك بۆ چالاكییەكانیان كە پێشێلی یاسا بەكاردەهێنن.