کۆمپانیایەکى ئەمریکی دەیەوێت ئۆتۆمبێلێک بنێرێتە سەر مەریخ

  • 4-12-2017, 00:00
  • +A -A

    کۆمپانیای سپەیس ئێکسی ئەمریکی دەیەوێت ئۆتۆمبێلێکى جۆری تێسلا لە سەر پشتى موشەکێکى ئاسمانى بنێرێتە سەر هەسارەی مەریخ. ئیلۆن مەسک دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە تویتەری خۆی ڕایگەیاندووە، لە داهاتوودا ئۆتۆمبێلەکەى کە لە جۆری "رودستر تێسلا" یە و ڕەنگی سورە لەسەر پشتى موشەکێکى ئاسمانی دەنێرێتە سەر هەسارەی مەریخ. ئیلۆن وتوویەتی، خەونى ئەوەم هەیە ئەو ئۆتۆمبێلە بتوانێت لە ژینگەیەکی جیاواز لەوەى بۆی دروستکراوە بجوڵێت و هەروەها بەو مەبەستەش دواى ملیۆنان ساڵ ئۆتۆمبێلەکە لەوێ بمێنێتەوە و بەدیهێنراوە گەردونییەکانى تر لەو هەسارەیە بیبینن. ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی ئەو پلانەی کە بۆی ئامادە کراوە ئەگەر سەربگرێت ئەوا دەبێـتە ڕیکلامێکی مەزن هەم بۆ کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تۆتۆمبێلی تێسلاش. ئەو موشەکە ئاسمانییەی کە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە ناوی فالکۆن هیڤی و لە ماوەى ڕابردوودا چەندین جار چاکسازی تیدا کراوە لەبەر مەترسی گڕگرتنى لە خولگەى زەویدا.