عەوادی: پەیوەندی نێوان سەرۆك وەزیران و سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بە پلەیەكی بەرزی ئەرێنی تایبەتمەند بوو

سیاسی
  • 9-11-2024, 19:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندییەكانی ئەم دواییەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و دۆناڵد ترەِمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بە پلەیەكی بەرزی ئەرێنی تایبەتمەند بووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پەیوەندییەكە ڕەنگدانەوەی ئەو دوولایەنەیە خواستی نێوان بەغدا و واشنتۆن بۆ پاراستنی ئاستێكی بەرزی لێكتێگەیشتن، جەختی لەوە كردەوە سەرۆك وەزیران پێشوازی لە لێدوانەكانی ترەمپ كرد سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ لە ناوچەكە و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریكردن لەم ڕێگایەدا ڕاگەیاند بۆ پاراستنی سەقامگیری.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پەیوەندییەكانی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیران و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بە پلەیەكی بەرزی ئەرێنی لەنێوان هەردوو سەرۆكەكەدا تایبەتمەند بوو و بێ گومان دەبوو ئەو جۆرە پەیوەندییە ڕووبدات 48 چەند كاتژمێرێك دوای سەركەوتنی سەرۆك تڕەمپ لە هەڵبژاردنەكان و بەر لە ڕۆژی فەرمی دەستبەكاربوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ پەیوەندییەكان كردەوە، سەرۆك وەزیرانیش ئاماژەی بە لێدوانە ئەرێنییەكانی سەرۆك تڕەمپ كرد سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ لە ناوچەكەدا و ئامادەیی خۆی دووپاتكردەوە بۆ بەشداریكردنی چالاكانە لەم ڕێبازەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە.
    ووتیشی : بەغدا و واشنتۆن توانیویانە، لە ساڵی 2011 و تا ئێستا، ژێرخانی تۆكمە بۆ پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای لیژنە تەكنیكی و پیشەییەكان و نەخشەڕێگایەكی ڕوون دروستبكەن، كە لە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی (SFA) دەستپێدەكات، لیژنەی هاریكاری هاوبەش ( JCC)، لیژنەی باڵای هەماهەنگی (HCC)، و لیژنەی هاوبەشی گفتوگۆی ئاسایش (JSCD)، جگە لە ڕۆڵی وەزارەتەكانی دەرەوەی هەردوو وڵات و ڕۆڵی باڵیۆزەكان، و هێڵە گەرمەكان لە ڕێگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانەوە دەپارێزرێن و لیژنەكان لە نووسینگەی سەرۆك وەزیران و ئەمەش بە پەیوەندی نێوان سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریكا دەگاتە لوتكە و هەریەكێك لەو لیژنانە بە شێوەیەكی پیشەیی و تەكنیكی ڕۆڵی خۆیان دەگرنە ئەستۆ و دوور لە كاریگەرییە سیاسییەكان لە بەهێزكردنی واقیعی پەیوەندی نێوان  هەردوو وڵات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەدڵنیاییەوە پەیوەندی سیاسی نێوان بەغدا و واشنتۆن بە حاڵەتێكی هەوراز و نشێودا تێپەڕی، بەڵام زەمینە تۆكمە و ئامادەیی یەكتر بۆ كردەوەی هاوبەش و نیازی باش هەمیشە ئاستی دابەزینی ڕێكخست و پاڵی دەنایە پێشەوە،بۆیە ئەو حكومەتی عێراق لەسەر بنەمای ئەركی یەكەمی خۆی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە دەرەكییەكانی عێراق، پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزەكان لە سەرووی لیستی ئەولەویەتە سیاسییەكانەوەیە و لەسەر ئەو بنەمایە درێژە بە گەشتی كاركردن لەگەڵ ئیدارە جیاجیاكان دەدات و بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتنی یەكتر.
    دوێنێ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەكی لەگەڵ دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئەنجامدا و تیایدا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی پێكەوە هەماهەنگی بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكانی ناوچەكە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  وتیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران لە میانی بانگەوازەكەدا پیرۆزبایی خۆی بۆ سەرۆك كۆمار و گەلی ئەمریكا بە بۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا دەربڕی، و متمانەی گەورەی ئەو وڵاتە كە گەلی ئەمریكا پێی بەخشیوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها هەردوولا خواستی پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتیان دووپاتكردەوە، هەروەها بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بەشێوەیەك كە لە لایەنی ئەمنی تێدەپەڕێت، لەڕێگەی هاوكاریی نزیك لەبوارەكانی ئابووری، دارایی، وزە، و تەكنەلۆجیا.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا  بەپێی بەیاننامەكە : ِ كە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا لە قسە و بەڵێنەكانی ترەمپ ئاگاداركرایەوە، كە پابەندبوونی بە كۆتاییهێنان بە شەڕەكانی ناوچەكە لەخۆگرتبوو، هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر هەماهەنگی پێكەوە بۆ بەدیهێنانی ئەمە.
    لای خۆیەوە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا ویستی كاركردنی ئەرێنی لەگەڵ سەرۆك وەزیران، و كۆبوونەوە لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كاركردن لەسەر ئەم دۆسیە هاوبەشانەی دەربڕی.