لە تیروپشكی 26ی كەنداو، مەهدی كەریم نوێنەرایەتی عێراق دەكات

وەرزش
  • 9-11-2024, 16:04
  • +A -A

    بەغداد -  INA
    كاتژمێر هەشتی ئەمشەو شەممە رێوڕەسمی تیروپشكی 26ی كەنداو لە كوێت بەڕێوەدەچێت، هاوكات بەڕێوەبەری كارگێڕی هەڵبژاردەی عێراق، مەهدی كەریم نوێنەرایەتی عێراق دەكات لەم تیروپشكەدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : مەهدی كەریم بەڕێوەبەری كارگێڕی هەڵبژاردەی نیشتمانی نوێنەرایەتی هەڵبژادەی عێراق دەكات، كە هەشت هەڵبژاردەی بەشداربوو بەسەر دوو گروپدا دابەشدەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو دوو گروپە هەر گروپێك چوار هەڵبژاردە لەخۆدەگرێت، كە لە ئاستی یەكەم عێراق و كوێت، لە ئاستی دووەم قەتەر و سعودیە، لە ئاستی سێیەمدا ئیمارات و بەحرەین، لە ئاستی چوارەمیشدا عومان و یەمەن لەخۆدەگرێت.