بەغدا - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بازرگانی خستنەبازاڕی هەشتەمین سەبەتەی خۆراكی هەفتەی داهاتووی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی، لوما هاشم موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو كۆمپانیاكە دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی هەشتەمی خۆراك دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد سەبەتە پێنج جۆر دوولەپانە (بقولیات) لەخۆدەگرێت (نیسك - نۆكی وردكراو - ماش - فاسۆلیا - جگە لە خۆراكە سەرەكییەكانی تر.