بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە كە بە توندی بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ دەستدرێژیكردنە سەر ئێرانی دراوسێ یان هەر وڵاتێكی ناوچەكە ڕەتدەكاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: لە ئۆفیسەكەی خۆیدا ئەعرەجی پێشوازی لەمولحەقی سەربازی ئێران لە بەغدا، لیوا مەجید قولی پوور كرد
ئەعرەجی لەگەڵ لیوا مەجید قولی پوور تاوتوێی كردووە بەپێی بەیاننامەكە، رێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات و چالاككردنی یاداشتەكانی لێكتێگەیشتن بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان، هەروەها بەردەوامی هاوكاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قاچاخچێتی.
ئەعرەجی جەختی لەوە كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكە، هەڵوێستی عێراق بە توندی بەكارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ دەستدرێژیكردنە سەر ئێرانی دراوسێ یان هەر وڵاتێكی ناوچەكە ڕەتدەكاتەوە.