واشنتۆن – ا ه ع ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە بریاری بودجەی وەزارەتی بەرگری پەسەندكرد، كە تیایدا تەرخانكردنی بڕی 850 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی عێراق لە نێویشیاندا پێشمەرگە لەخۆگرتووە. لەوبارەیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند:" بەپێی ئەو پرۆژەیە ئەمریكا بڕی 560 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە ئەمنیەكانی عێراق تەرخانكردووە و بڕی 290 ملیۆن دۆلاریش دەدرێتە هێزەكانی پێشمەرگە". هەر لە چوارچێوەی پرۆژەكەدا تەئكید لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەدژی تیرۆریستانی داعش دەكرێتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و پێشكەشكردنی پشتیوانی پێویست و پارێزگاریكردن لەدەستكەوتەكان لەو ناوچانەی لە تیرۆریستانی داعش پاككراونەتەوە. چاوەروانیش دەكرێت ئەنجومەنی پیران لە چەند هەفتەی داهاتوودا پرۆژە بریارەكە پەسەند بكات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات