بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممەسەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیكی، دووپاتیكردەوە كە بە هەموو پێزانین و ڕێزێكەوە وەستاوین بۆ ئەو بەیاننامەیەی كە لەلایەن مەرجەعی ئایینیەوە دەرچووە، كە ئاماژەی بە پرسە بنەڕەتییەكان كردووە، داوا لە هەموو لایەك دەكەین پابەندبن بەو شتانەی تیایدا هاتووە.
مالیكی لە وتارەكەیدا سەبارەت بە بەیاننامەی مەرجەعی ئایینی و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوای خۆیدا هێنا و وتی : ئەو ڕووداوانەی كە جیهان و ناوچەكە و عێراق تووشی دەبن هۆشداری دەدەن لە ئەگەرەكانی پەرەسەندنی ئەم شەڕە و فراوانبوونی بازنەكەی و شەڕی زایۆنیستی و لایەنگرانی ئامانجیان لێدانی زیاتر لە یەك لە جومگەكانی هێز و سەقامگیری ناوچەكەیە بۆ بەرژەوەندی زایۆنیست.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق وڵاتێكی جەوهەری سەرەكییە لە ناوچەكەدا و نابێت ئاسۆ و تەحەددیاتی ململانێكان لەبەرچاو نەگرێت، هەروەها دەبێت كۆنترۆڵی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە شێوەیەك هەبێت كە بەشداربێت لە سەقامگیری دۆخی ئەمنی ناوچەكەدا.
هەروەها ووتیشی: بە هەموو پێزانین و ڕێزێكەوە وەستاوین بۆ ئەو بەیاننامەیەی كە لە لایەن مەرجەعی ئایینیەوە دەرچووە، كە لە هەڵوێستی شارەزا و چاودێرەوە ئاماژەی بە پرسە بنەڕەتییەكان كردووە و پێویستە حكومەت و هێزە سیاسییەكان پابەندبن بەو شتانەی كە لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە مەرجەعی ئایینی و بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەیاننامەیمەرجەعی ئایینی داوای لە حكومەت كردووە شارەزایی و ئەزموون و لێهاتوویی لە پۆستە بەرپرسیارێتییەكان دوور لە پێوەرەكانی حزبی، خێڵەكی، نەتەوەیی یان تائیفی وەربگرێت.
جەختیشی لەوە كردەوە : پێویستە خۆمان ئامادە بكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەكان بە گرنگیدان بە هێزە چەكدارەكان لە ناوخۆ و بەرگریدا، هەروەها پێویستە گرنگی بە هێزەكانی حەشدی شەعبی بدرێت و پاڵپشتی بكرێت، بەو پێیەی هەڵوێستی دڵسۆزی و خۆبەخشی شانبەشانی هێزە ئەمنییە بوێرەكان تۆمار دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : گرنگە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان بەهێزبكرێن بۆ بەدواداچوونی گەرماوەكانی تیرۆر و شانە خەوتووەكان بۆ ئەوەی نەتوانن ئیستغلال بكرێن لەلایەن ئەو كەسانەی دەیانەوێت پرۆسەی سیاسی پەكبخەن و پێویستە گرنگییەكی ورد و بەهێز بدەین بە چالاكیی شانە تاوانكارییەكانی بەعس، كە نوێنەرایەتی ئامرازەكان دەكەن بۆ دوژمنانی عێراق كە دەجووڵێن و لەناو دەبەن.