بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە نەتەوە یەكگرتووەكان پشتڕاستیكردەوە كە عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە نەتەوە یەكگرتووەكان بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و زیادكردنی خێرایی هاوكارییەكان لە ئاڵوگۆڕی زانیاریدا.
عەلی بەریر سەرۆكی فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ماددە هۆشبەرەكان و تاوان لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هەوڵی زۆر لەلایەن عێراقەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دراوە، وەزارەتی ناوخۆ بە شێوەیەكی كاریگەر پشتگیری كراوە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئەدای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، ئاماژە بەوە دەكات كە هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەكاندا هەیە لە ژێر چاودێری سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەنگاوەكانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكاندا بەرچاون، و ئەوەش پرسێكی زۆر گرنگە، جەختیشیكردەوە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكە لەو ڕاپۆرتەدا كە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا دەستیپێكرد، بە ڕوونی باسی لەم بابەتەی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەنگاوی فراوانكردنی چارەسەركردن و كردنەوەی سەنتەری چارەسەركردنی ئالوودەبووان زۆر گرنگە، هەروەها بەردەوامین لە پاڵپشتی عێراق و هەروەها خێرایی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ لە ئاڵوگۆڕی زانیاریدا زیاد دەكەین، و هەمیشە هاندەر و پشتگیریمان كردووە، ئاماژە بەوە دەكات كە هەنگاوی گرنگ هەیە لەگەڵ حكومەت كە پێویستە تەواویان بكەین و لەگەڵیدا كاردەكەین لەم بابەتەدایە.