كۆبوونەوەیەكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ بۆ تاوتوێی ئامادەكارییەكانی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا

ئەمنی
  • 9-11-2024, 12:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە عەبدولئەمیر شمری، وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییەكان بۆ دەستەبەركردنی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆ كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە :  عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ لە بارەگای وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك سەركردەی ئەمنی لەخۆگرتبوو، بۆ تاوتوێكردنی ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ دەستەبەركردنی بەڕێوەچوونی لوتكەی عەرەبی لە بەغدای پایتەخت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر سەرجەم ئەو بڕگانە كرد كە لە بەرنامەی كاری ئەم كۆبونەوەیەدا بوون، هەروەها بڕیاری گونجاویان لەبارەیانەوە داوە بەمەبەستی بەدیهێنانی سەركەوتنی كارەكانی دەزگا ئەمنییەكان و ئیدارەی هەواڵگری لەم بۆنەیەدا.
    شمری جەختی لەوەشكردەوە : هاتنی برایان و پادشا و سەرۆك و سەركردە و سەرۆكی شاندە عەرەبییەكانی برا، جارێكی دیكە وەك میوان لە بەغدای شارستانییەت، درێژەپێدەری نزیكبوونەوەی حكومەتی عێراقە، بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، لە تێكەڵبوون لەگەڵ ژینگەی عەرەبی، و ڕۆڵی گەورەی عێراق، كە پایەی ئاشتی و برایەتی و سەقامگیری و كردەوەی هاوبەشە لە بوارە جیاجیاكاندا.
    ووتیشی: كۆبوونەوەكە كۆمەڵێك گفتوگۆی لەخۆگرتبوو بە ئامانجی سەرخستنی كارە ئەمنییەكان لەم لوتكەیەی عەرەبییە لە ماوەی داهاتوو.