بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشبڕكێی نێودەوڵەتی عێراقی بۆ لەبەركردن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە بەغدای پایتەخت كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشبڕكێی نێودەوڵەتی عێراقی بۆ لەبەركردن و خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە بەغدای پایتەخت كردەوە.