بەغدا - INA
لیژنەی كێبڕكێكانی یەكێتی تۆپی پێی كەنداو بە ئامادەبوونی نوێنەری عێراق و محمد فەرحان ئەمینداری گشتی یەكێتی تۆپی پێ و هەروەها نوێنەری فیدراسیۆنە نیشتمانییەكانی دیكە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.
بەیاننامەیەكی یەكێتی تۆپی پێ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە كۆبوونەوەكەدا كە لە هۆتێل دۆرف لە كۆمەڵگای ئەڤینو لەپایتەختی كوێت بەڕێوەچوو، باس لە میكانیزمی تیروپشكی كەنداوی 26 كرا كە ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی نوێنەری هەشت هەڵبژاردەی بەشداربوو، هەروەها ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی تۆپی پێی كەنداو. ئامادەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵبژاردەی كوێت وەك میوانداری پاڵەوانیەتییەكە سەرۆكایەتی كۆمەڵەی یەكەم دەكات، كۆمەڵەی دووەمیش هەڵبژاردەی عێراق سەرۆكایەتی دەكات وەك براوەی نازناوی دواین پاڵەوانیەتی لەشاری بەسڕا، لەكاتێكدا باقی تیپەكانی تیروپشكەكە دابەشدەكرێن بەسەر دوو كۆمەڵە، یەكەم و دووەم لە هەر كۆمەڵەیەكدا دوو هەڵبژاردە سەردەكەون بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.