كەشناسی پێشبینی بارانێكی بەخوڕ و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات

ناوخۆ
  • 9-11-2024, 10:21
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانێكی بەخوڕ و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی پەرش و بڵاوی بارانی سووك تا مامناوەند چڕ لە پاشنیوەڕۆدا دەست پێدەكات، هەروەها لە هەندێك كاتدا هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت و لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور قورس دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە ئاماژەدان بەوەی كە زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی یەكشەممە، لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز، نەجەف ئەشرەف، بابل، دیالە،زیقار، و میسان 27 پلە دەبێت، لەكاتێكدا لە نەینەوا و كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار 26 پلە دەبێت و لە هەولێر 25 پلە و لە دهۆك و سلێمانی 23 پلە و لە بەسرە 30 پلە دەبێت.
    ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ پەرشوبڵاوی بارانێكی سووك تا مامناوەند لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها لە هەندێك كاتدا هەورە بروسكە دەبێت و لە هەندێك شوێن بە قورسی دەبێت و پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك لە ناوچەی باكوور دادەبەزن و لە ناوچەی ناوەڕاستدا پلەكانی گەرما لێك نزیكن لەرۆژانی پێشوو، لە كاتێكدا كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەی باشوور.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی سێشەممە، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانێكی سووك لە ناوچەی باكور، هاوكات پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە لە ناوچەی باكور، و چەند پلەیەك دادەبەزێت لە و ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو  ساماڵ ەلەگەڵ هەندێك هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.