سەرۆك وەزیران بەڵێندەدات تۆڵەی لەو کەسانە بکاتەوە کە بوێری ئەوە دەکەن ئاسایشی عێراق و عێراقییەکان تێکبدەن

ناوخۆ
  • 8-11-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی ڕاگەیاندنی"محەمەد شیاع  سودانی" سەرۆک وەزیران،ڕایگەیاند: سەرۆکی وەزیران  پەیوەندی لەگەڵ کوڕی شەهید، موقەدەم "ئەحمەد یونس عوبەید" فەرماندەی فەوجەکەی یەک لە لیوای دوو  پۆلیسی فیدراڵی ئەنجامداو، ستایشی قارەمانێتی شەهیدی باوکیانی کرد، و بەڵێنیدا  تۆڵەی بکاتەوە، و سزای ئەوانە بدات لە  ئاسایشی عێراق و عێراقییەکان تێکدەدەن.
    نوسینگەی  ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا ،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیاتدا هاتووە : کە "محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان"ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگاکە و "عەقیل فاریجی"وەک نوێنەرەکانی خۆی ،ڕاسپارد  کە بەشداری پرسەی خوالێخۆشبوو بکەن لە  بەسرە، کە لە کاتی پێکدادان لەگەڵ باندێکی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان شەهید بوو.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک وەزیران  پەیوەندی لەگەڵ کوڕی شەهید موقەدەم  "ئەحمەد یونس عوبەید " کردووە و ستایشی "قارەمانێتی باوکی شەهیدیانی " کرد و بەڵێنیدا "تۆڵەی لەوکەسانە بکاتەوە کە بوێری ئەوەدەکەن ببنە هەڕەشە بۆ سەر  ئاسایشی عێراق و عێراقییەکان.