بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"ڕەبیع نادر" بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، متمانەی تەواوی خۆی بە دەسەڵاتی دادوەری عێراق و ڕێکارەکانی دووپاتکردەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشە ناڕەوایانەی کە درۆ و بوختان هەڵبەستنی تێدایە.
"ڕەبیع نادر " لە پۆستێکدا لەسەر سەکۆی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند : متمانەیەکی تەواومان بە دەسەڵاتی دادوەری و ڕێکارەکانی هەیە بۆ ڕێگریکردن لەو کەسانەی کە درۆ و بوختان هەڵدەبەستن.
ئاماژەی بەوەشدا : سادەترین و ئاسانترین شت کە خەڵکانێک ئەمڕۆ بیانەوێت بیکەن دروستکردنی دەنگی ساختە و بڵاوکردنەوەی درۆیە وەک خۆیان،بەڵام ئێمە خۆمان لەو شێوازە هەرزانانە بەدوور دەگرین، چونکە ئەوان هەڵبژاردەی ئیفلاس بونەکانیانن.
لە درێژەی قسەکانیدا "رەبیع نادر " لە تویتەکەیدا دەڵێت : هەڵبژاردنی ئێمە کە لێی لانادەین، ڕووبەڕووبوونەوەی درۆیە بە زانیاریی دروست و ڕاستییەکی ڕوون ، هەروەك بەردەوام دەبین لە کارکردن بە هەموو ڕاستگۆیی و دڵسۆزییەکەوە، وەک ئەوەی گەلی بەڕێزمان شایەنیەتی.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پابەندین بە بەهێزی یاسا و متمانەی تەواومان بە دەسەڵاتی دادوەری و ڕێکارەکانی هەیە بۆ ڕێگریکردن لەو کەسانەی کە درۆ و بوختان هەڵدەبەستن.