حیزبوڵڵا کردنە ئامانجی تانکێکی سەربازانی زایۆنی لە شارۆچکەی کفرکەلا ڕاگەیاند

جیهانی
  • 8-11-2024, 19:51
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ هەینی،موقاوەمەی ئیسلامی (حیزبوڵڵا) ڕایگەیاند : کە بەهۆی لەناوچوونی تانکێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە بەرزاییەکانی باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی (کفر کەلا ) چەندین کوژراو و بریندار هەبووە. 
    حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازا و شەرەفمەندانە، هەروەها بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی و موجاهیدەکانی،تانکێکی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لە بەرزاییەکانی ساری لە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی (کفر کەلا ) کردە ئامانج.