مەشهەدانی بۆ محەمەد حەسان جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا

سیاسی
  • 8-11-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ هەینی"مەحمود مەشهەدانی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە " محەممەد حەسان"نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق،جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە  بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە " مەحمود مەشهەدانی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،لەبەغدا  پێشوازی لە "محەمەد حەسان " نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە: لە دیدارێکدا باس لە دۆخی سیاسی و ئابووری گشتیی ناوچەکە و ئەو  پێشهاتانە کران کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی ڕوودەدەن.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "مەشهەدانی" باسی لە ڕۆڵی گرنگی بەهێزی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا کرد و جەختیکردەوە لە پێویستی کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و کەمکردنەوەی ململانێکان و کۆتاییهێنان بە کێشە ناوخۆییەکان،هەروەك پشتگیری خۆی بۆ گەلی غەززە دەربڕی و جەختی لەسەر یەکخستنی ڕیزەکانی عەرەب و ئیسلام کردەوە بۆ ڕۆڵگیڕان لە وەستاندنی دەستڕێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی و تیشک خستنە سەر ڕۆڵی کاریگەرانەیان لە ناوچەکەدا کە هەیانە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "مەشهەدانی" جەختی لە خێراکردن و کاراکردنی بەپەلە کردەوە بۆ تێپەڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی،کە سەقامگیری لە ناوخۆ زیاتر دەستەبەر دەکات و هەروەها تێپەڕاندنی یاسای یەکێتی ئەنجومەنەکە ، کە  بە ژووری دووەمی دەسەڵاتی یاسادانان دادەنرێت، بەو پێیەی ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەرایەتی هاوڵاتی دەکات و یەکێتی ئەنجومەنەکەش نوێنەرایەتی نیشتیمان دەکات.