بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند : کە بڵاوکردنەوەی درۆ چەکی ئیفلاسبونە،ڕاشیدەگەیەنێت کە لێپێچینەوەی یاسایی بەردەوامی دەبێت بۆ هەر گروپ و لایەنێک کە درۆ و هەواڵی بێ بنەما هەڵبەستێت و بڵاو بکاتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە درێژەی بەرنامە ڕوون و شەفاف لە کارە حکومییەکان،و هەوڵی میدیایی پەیوەندیدار بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ڕاستییەکان و چەسپاندنی زانیاری ڕاست و دروست لەبەردەم گەلی بەڕێزمان، بە گشتی بوارەکانی خزمەتگوزاری گشتی پشتڕاستی دەکەینەوە کە لێپێچینەوەی یاسایی لەهەر لایەن و گروپێک دووپاتدەکەینەوە،کە درۆ و هەواڵی بێ بنەما بڵاودەکاتەوە یان هەڵدەبەستێت، کە ئامانجی لێی سەرلێشێواندن و چەواشەکردنی ڕای گشتییە، هەروەها پەردەپۆشکردنی کاری گەندەڵکارانە،ئەوە جگە لە بەئامانجکردن تیمی حکومەت و سەرکەوتنە دیجیتاڵییەکانی لە مەلەفە ڕوونەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کە ڕێگری سەخت لەبەردەم خزمەتگوزاری و ئەدای ئابووریدا کراوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بڵاوکردنەوەی درۆ چەکی پووچە، و فێڵی ئەو کەسانەیە کە ئومێدیان بە جێگەیەکی ڕاستگۆ و بەنرخ نییە لە ویژدانی گەلەکەماندا، و هەرکاتێک حکومەت هەنگاوێکی ڕوون بۆ پێشەوە بنێت، گەندەڵ و ڕق لێبووان تووڕە دەکات بە دەستبەسەرداگرتنی جێگاکانیان لە بەندەری گەورەی فاو،هەروەك ساختەکاران پەلەیانە بۆ بڵاوکردنەوەی دیان درۆ و تۆمەت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو شتانە بکەنەوە کە لەدەستیان داوە و بەم شێوەیە یاساکە ڕێڕەوی خۆی دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕاستیەکان سەبارەت بە هەڵبەستنی درۆ و بوختان روونبکاتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :لە دوو دەیەی ڕابردوودا گەلەکەمان ڕووبەڕووی هێرشی جۆراوجۆری میدیایی بۆ تەوە، کە هەندێکیان هێزە چەکدارەکانی ئێمەیان کردۆتە ئامانج لە قازانجی تیرۆر، و هەندێکیشیان پرۆسەی دیموکراسییان کردۆتە ئامانج و دیکتاتۆریەتیان بەرەوپێش برد و خزمەتیان بە گەندەڵی و گەرندەڵکاران کرد،کە دواجار گاڵتەجاڕ و درۆ تەنیا بۆ شێواندنی دەستکەوتەکانی حکومەتە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : تیمی حکومەت بەردەوام دەبێت لە کارکردن، و ئەم شێوازە ئاشکراکراوانەی کە هەن ڕێگری لێناکەن لە گەیشتن بە ئامانج و ئەولەویەتەکانی، هەروەها شەڕی گەندەڵ و گەندەڵکاران بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی درێژکردنەوە و سەپاندنی هێز و دەستی یاسا،و شوێنپێهەڵگرتنی هەر کەسێک کە زیان بە ناوبانگی هەر عێراقییەک دەگەیەنێت، یان زیان بە ئەدای ئەو کەسانە دەگەیەنێت کە خزمەتگوزارییەکی شەرەفمەندانە پێشکەش بە هەموو عێراقییەکان دەکەن.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025