بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، موقاوەمەی ئیسلامی حیزبوڵڵا ،جێبەجێکردنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی مارۆن ڕەئس ڕاگەیاند.
حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە : بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینیمان لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازا و شەرەفمەندانە،هەروەها بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی،موقاوەمەی ئیسلامی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی ئاسمانی کردە سەر کۆمەڵێک لە هێزەکانی سوپای دوژمن لە هێزەکانی زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی مارۆن ڕەئس بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات