بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوای ئۆپەراسیۆنێکی وردی چاودێری، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەکەی فرۆشگایەکەی بازرگانی لە شاری کەرکوک ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : دوای شەش ڕۆژ لە ئەنجامدانی تەقینەوە بۆ سەر فرۆشکایەک لە پارێزگای کەرکوک کە لە ئەنجامدا خاوەن دوکانەکە و هاوسەرەکەی برینداربوون، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی،توانیان تۆمەتباری سەرەکی کارە تیرۆریستییەکە دەستگیر بکەن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : تۆمەتبارەکە چەند جار چاودێری شوێنی ئامانجەکەی کردووە،پاشان ئامێرە تەقەمەنیەکەی لەناو کیسەیەکدا شاردووەتەوە و لەبەردەم شوێنەکەی داناوە، دواتر بە بەکارهێنانی مۆبایل لە دوورەوە تەقاندویەتیەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "راستەوخۆ دوای ڕووداوەکە، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی تیمێکی کاری تایبەتمەندیان پێکهێنا و بە هەوڵی هەواڵگری و تەکنیکییان چالاککرد بۆ بەدواداچوونی جموجۆڵەکانی تۆمەتبار،پاشان دەرکەوت ماوەی پێنج ڕۆژ رۆیشتوە بۆ سلێمانی، دوای دیاریکردنی شوێنی کەسەکە، هێزەکانی دەزگاکە ڕەزامەندی دادوەری بەدەستهێنا بۆ دەستگیرکردنی بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی تیرۆر، هەروەها ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بگرنەبەر.