سودانی ڕێنمایی دەدات بە هاتنە ناوەوەی ئوردنییەکان بەبێ فیزا بۆ بەشداریکردن لەبینینی یاری نێوان عێراق و ئوردن

ناوخۆ
  • 8-11-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی"محەمەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،ڕێنمایدا بەهاتنە ناوەوەی ئوردنییەکان بۆ بەشداریکردن لە یاری نێوان عێراق و ئوردن بەبێ ڤیزە.
    عەمید"میقداد میری"وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی و وەزارەتی ناوخۆ  لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوو : "محمد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ڕێنماییدا بە ڕێگەدا بە هاتنە ناوەوەی برایانی ئوردنی بەبێ ڤیزەی بۆ بەشداریکردن لە بینینی یارییەکەی نێوان عێراق و ئوردن،کە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەچێت،هاتنە ناوەوەکە 9ی مانگی تشرینی دووەم دەبێت.