بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"فالح فەیاز"سەرۆکی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی،گۆرانکاری لە مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی حەشد ڕاگەیاند.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە هەموارەکەدا،کەسوکاری سەرجەم شەهیدان و برینداران کە ڕێژەی کەمئەندامییان لەسەدا 75 زیاترە، و مووچەکەش بەپێی هەموارە نوێیەکە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2024 دەبێت.
ووتیشی : ئەم زیادکردنە تەنها پاداشتێکی کەمە بۆیان لەچاو قوربانیاکانیان کە بە بەرگریکردنیان لە نیشتمان و شوێنە پیرۆزەکان و لە وەڵامی فتوای مەرجعیەتی باڵا ئایەتوڵڵا "سەید عەلی حوسێن سیستانی" (خوای گەورە بیپارێزێت)، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی مەرجعیەتی باڵا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر.
فەیاز لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ئەم دەستکەوتە دوای هەوڵە بەردەوامەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی هێزەکانی حەشدە لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی.