لە تونس سمینارێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفرانسی میدیای عەرەبی کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت سازکرا

ناوخۆ
  • 8-11-2024, 16:57
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی،کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە باڵاخانەی یەکێتی پەخشی دەوڵەتانی عەرەبی لە تونس بەڕێوەچوو بۆ تاوتوێکردنی کۆنفرانسی میدیای عەرەبی،کەبڕیارە لە  مانگی نیسانی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
    "کەریم حەمادی"سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق،لەمیانی سیمینارێکدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند : ئامانج لەم سمینارە گفتوگۆکردنە لەسەر کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی عەرەبی کە لە مانگی نیسانی داهاتوودا لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت.
    "حەمادی"جەختیشی لەوە کردەوە کە سمینارەکە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە یە لەبارەی میوانداریکردنی کۆنفرانسەکە لەلایەن بەغداوە.
    "کەریم حەمادی"ووتیشی : "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ڕێنماییداوە  بۆ  پاڵپشتی تەواو بۆ سەرکەوتنی میوانداریکردنی چوارەمین کۆنفرانسی ڕاگەیاندن لە بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشدا : لەنێوان 150 بۆ 200 کەسایەتی میدیایی بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن.
    "حەمادی" ئەوەشی خستەڕوو : لەم ماوەیەدا خەڵات بۆ باشترین کارە ڕۆژنامەوانییەکان لە بواری ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، لە ئەکاونتی تایبەتی تۆڕەکەدا بۆ پێشبڕکێ کارانی  تایبەت  بۆ کۆنفرانسەکە دادەنرێت.