سەرۆک وەزیران چەند ڕێنماییەک بۆ فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییە داراییەکان لە پارێزگاکان دەردەکات

سیاسی
  • 8-11-2024, 13:28
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،چەند ڕێنمایەکی بۆ فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییە بانکی ە داراییەکان لە پارێزگاکان دەرکرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدائاماژەی بەوەکردووە :- لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چاکسازی لە سیستەمی دارایی و بانکی، وەک یەکێک لە ئەولەویەتەکانی بەرنامەی و لە ڕوانگەی گرنگەکان حکومەت و لە ژێر ڕۆشنایی سیستەمی دارایی و بانکی و ئەو  تەحەدییانەی ڕووبەڕووی پارێزگاکان دەبێتەوە و پێویستی بە گرنگیدانی زیاتر و پێشکەوتنی ڕیشەیی هەیە،بۆ دڵنیابوون لە بەهێزکردنی متمانە بە کەرتی دارایی و بانکی،و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی گەشەسەندنی ئابووری،و زیادکردنی  دارایی و بەرزکردنەوەی پێوەرەکان لە سەرانسەری وڵاتدا،و چونکە زۆربەی چالاکییەکان لە بەغدای پایتەخت کۆبونەتەوە،بۆیە "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆك وەزیران ،لەڕچەند ێنماییەکدا،چەند هەنگاوی نوێی ڕاگەیاند:-
    1.زیادکردنی ژمارەی لقی بانکی لە پارێزگاکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی ناوچەکە، هەروەها فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییە داراییەکان،لە هەمان کاتدا گرنگیدان بە باڵاخانەکان بەشێوەی مۆدێرن و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان.
    2.پێویستە بانکەکان لەهەموو پارێزگاکان سیستەمی  تەکنەلۆجیای سەردەمیانە وەک بانکی ئۆنلاین و ئەپڵیکەیشنی مۆبایل چالاک بکەن ، چونکە ئەمە وادەکات هاووڵاتیان بە ئاسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکانیان بگات. 
    3.جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە داراییەکانی بانکەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستی تاک و کۆمپانیا بچووکەکاندا بگونجێت، وەک قەرزی بچوک  و حیسابی پاشەکەوت. 
    4.پێشخستنی سیستەمی گشتگیری دارایی لە پارێزگاکان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکیەکان بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا،لەوانەش قەزا و ناحیە و ناوچە گوندنشینەکان. 
    5.بەستنی کۆنفرانس و هەڵمەتی هۆشیاری لە پارێزگاکان، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکان و چۆنیەتی بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانی پارە بە دروستی. 
    6.ڕێکخستنی وۆرک شۆپ بۆ ڕاهێنانی گەنجانی خاوەنکار و بازرگانانی ناوخۆیی لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەرز و خزمەتگوزارییە داراییەکان.
    وەک ڕاگەیەندراوکە ئاماژەی پێداوە:- پێویستە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی عێراق و کۆمەڵەی بانکە ئەهلی و ئیسلامیەکانی عێراق هەڵمەتێکی هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان ئەنجامبدەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکانەی سەرەوە بەپێی دەسەڵاتی یاسایی و بەرپرسیارێتی خۆیان، هەروەها ڕاپۆرتی چارەگیان پێشکەش دەکەن ( هەر سێ مانگ جارێک) بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیران سەبارەت بە پێشکەوتنی کارەکان سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە دەینێن.