بەغدا-INA
ئەمرۆ "قاسم زاڵمی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان،ڕایگەیاند:کە دەستپێشخەریی بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی لاوان بەردەوامە لەچوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەت،بە میکانیزمێکی نوێ و بە هاوکاری نێوان ئەنجوومەنی باڵای لاوان و وەزارەتی کارو کارووباری کۆمەڵایەتی.
"زاڵمی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بیست و پێنجەمین پڕۆژەی نیشتمانی لاوانی دیجیتاڵی پڕۆژەیەکە لە زنجیرە پڕۆژەکانی ئەنجومەنی باڵای گەنجان.
ڕوونیشیکردەوە: بەپێی کوالیتی و ئامانج، و پێداویستییەکانی بەرنامەکانی حکومەت بەردەوام دەبن،هاوتەریب لەگەڵ خواستی گەنجان و بارودۆخی کۆمەڵگەی عێراقی.
سەبارەت بەو گرێبەستانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای لاوانەوە پەسەندکراون، "زاڵمی" ڕایگەیاند کە ئەنجومەن قەرزەکانی ڕیازەی بە هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەستپێکرد، کە تیایدا میکانیزمێکی بۆ ئەو قەرزانە داناوە، پڕۆژەکان بە پشتبەستن بە ئامانجی تایبەت هەڵدەبژێردرێن و بڕی پێویستی لەپارە بۆ دیاری دەکرێت .
ڕاشیگەیاند : کە میکانیزمێکی هاوبەش لە نێوان ئەنجومەنی باڵای لاوان و پرۆژەی دەستپێشخەری ڕیاز و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هەیە، کە وا دەکات قەرزەکان بە شێوی فلتەر بگات کە تیایدا خواستەکانی گەنجان بەدەست بهێنێت و ئاسانکاری بکات بۆ قەرزکردن بۆیان بە شێوەیەکی گونجاو.