حەمادی: بەستنی كۆنفرانسی میدیای عەرەبی لە بەغدا لە ئاستی باڵا پاڵپشتی دەكرێ

ناوخۆ
  • 7-11-2024, 21:57
  • +A -A

    تونس -  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی بەرایی ئامادەكاری بۆ كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی عەرەبی كە لە مانگی نیسانی داهاتوو لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، لە تونس بەڕێوەچوو، هاوكات كەریم حەمادی سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دووپاتی كردەوە كە پشتیوانی تەواو هەیە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی ڕاگەیاندنی عەرەبی لەلایەن سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی.
    كۆبوونەوەكە لە بینای یەكێتی پەخشی دەوڵەتانی عەرەبی لە تونس بەڕێوەچوو، كە شاندی عێراقی بە نوێنەرایەتی سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراق، كەریم حەمادی، ئەندامی دەستەی ئەمینداران، ئالان عەبدوڵڵا و سەرنووسەری ڕۆژنامەی  ڕۆژنامەی سەباح، ئەحمەد عەبدولحسێن، بە ئامادەبوونی ڕاوێژكاری كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە تونس، عەبدولحەكیم قەساب.
    بەرپرسی تۆڕی میدیایی عێراق كەریم حەمادی، لە میانی كۆبوونەوەكەدا دووپاتی كردەوە كە عێراق بەشێكە لە یەكێتییەكە و دەبێتە بەشی سەركەوتوو و پاڵپشتیكاریی لە هەموو مەكۆكاندا، ئاماژەشی بەوەدا كە بەستنی كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی عەرەبی داهاتوو لە بەغدا لە ئاستە بەرزەكاندا پاڵپشتییەكی زۆری هەیە لەلایەن سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی،ئاماژەی بەوەشكردووە : ڕێككەوتن لەسەر ئەوە كرا كە كۆنفرانسی مانگی نیسانی داهاتوو بەڕێوەبچێت و وردەكارییەكانی تاوتوێ كران.
    هاوكات بەرێوەبەری گشتی فیدراسیۆنە عەرەبییەكان عەبدولڕەحیم سلێمان، بەخێرهاتنی شاندی عێراقی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕی بۆ میوانداریكردنی كۆنفرانسی ڕاگەیاندنی عەرەبی، جەختی لەسەر متمانەی خۆی بە سەركەوتنی كۆنفرانسەكە كردەوە، وەك چۆن بۆ یەكەمجار لە دەرەوەی تونس بەڕێوەدەچێت، عێراق هەڵبژێردرا. بەهۆی پاڵپشتی بەردەوامی لە یەكێتی و توانای وڵات بۆ بەستنی ئەو جۆرە كۆنفرانسە.