بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوبەری كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عێراق فەرحان فەڕتوسی، جێگیركردنی 3 كەشتی گەورەی لە پێنج جێگاكە لە بەندەری فاو پشتڕاستكردەوە كە ئەمڕۆ پێگەیشتوون.
وێڕای دیاریكردنی باقی پڕۆژەكانی ناو بەندەرەكە و وادەی تەواوبوونیان، ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەی ڕێگاوبانی بەستنەوەی دەروازەی بەندەر بە ڕێگای نێودەوڵەتی لە مانگی ئایاری داهاتوو تەواو دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە نوێنەرایەتی بەشی ژمارە (1) دەكات لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
فەرتوسی بە عێراقی نیوزی ڕاگەیاند و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بەدواداچونی بۆ كرد و وتی : پرۆژەی بەندەری فاو لە 5 پڕۆژە پێكدێت لەگەڵ ژێرخانەكەی، و ڕەمزی پڕۆژەكەش ئەو پێنج جێگایە كە ئەمڕۆ لەژێر چاودێریی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕادەستكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمڕۆ 3 كەشتی گەورە لەسەر ئەم بەندەرانە جێگیركران بۆ سەلماندنی جددی عێراق بۆ جیهان لە تەواوكردنی پڕۆژەی بەندەری فاو.
ڕوونیشی كردەوە : ئەو پێنج پڕۆژەیەی لە بەندەری فاو تەواوكەری یەكترن، و بە پڕۆژەی پێنج بەندەر نوێنەرایەتی دەكرێن، كە دواتر پڕۆژەی گۆڕەپانی كۆنتێنەرە بەدوایدادێت پاشان ڕێگای سەرەكی، چوارەم تونێلی ژێرئاوكەوتوو، پێنجەمیش كەكەناڵی گەشتیاری، و هەموویان لە كۆتایی ساڵی 2025تەواو دەبن.
وتیشی : یەكێك لە پڕۆژەكان پڕۆژەی ڕێگاكە كە دەروازەی چوونە ژوورەوەی بەندەری فاو بە ڕێگای نێودەوڵەتییەوە دەبەستێتەوە، و لە دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ بەندەرەكە درێژدەبێتەوە، كەناڵی خور زوبەیردا تێدەپەڕێت بە درێژایی ڕێگاكە تا ڕێگای ژمارە یەك لە شاری سەفوان و بەسەر دوو پرددا، و گەیشتە ڕێژەی تەواوبوونی 92% لە مانگی ئایاری داهاتوودا تەواو دەبێت، هەروەها ڕێژەی تەواوبوونی پردەكانی گەیشتووەتە 98%، و تەواوی پڕۆژەكە لە مانگی ئایاری داهاتوو تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ڕێگایە نوێنەرایەتی بەشی ژمارە یەك دەكات لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و درێژییەكەی 63 كم دەبێت.