بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی باسیان لە هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان كرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان پێشوازی لەجێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی و سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەران یاسر مالیكی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : تاوتوێی هاوكاری لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان كرا لە پەسەندكردنی یاساكانی پەیوەست بە كارەكانی دەسەڵاتی دادوەری.