بەدواداچوون - INA
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كە ولایەتەكەی بەكۆتا هاتووە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ڕێنمایی داوە بە ئیدارەكەی بۆ ئاسانكاری لە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەی تڕەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، جەختیشی لەوە كردەوە كە پیرۆزبایی سەركەوتنەكەی لێكرد.
بایدن لە وتارەكەیدا ڕایگەیاندووە : لە ماوەی 74ڕۆژی دیكەی سەرۆكایەتیمدا بەردەوام دەبم لە كاركردن.
ئاماژەی بەوەشكرد : قسەم لەگەڵ تڕەمپ كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنەكەیم لێكرد و دڵنیام كردەوە كە ئیدارەكەم ئاڕاستە دەكەم بۆ ئەوەی لەگەڵ تیمەكەی كاربكەن بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بە ئاسانی.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێنماییم بە ئیدارەكەم دا بۆ ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ ئیدارەی ترەمپ و جەختیشیكردەوە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە وڵاتەكەمان لە 20ی كانونی دووەمی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها وتی: لەدوای خۆمان بەهێزترین ئابووری جیهان بەجێدەهێڵین، ئەنجام و گۆڕانكارییەكانیش بەرهەمیان دەبێت.
لە كۆتاییدا وتی: ئێمە ئەم شەڕەمان دۆڕاند، ناتوانرێت لە پاشەكشە دوور بكەوینەوە و ناتوانین دەستبەرداری بین، دەبێت بەردەوام بین لەپەیوەندیدا و بەرەو پێشەوە بچین.